پایتەخت

ئاوەدانکردنەوەی سووریا 600 تا 900 ملیار دۆلاری پێویستە

ئاوەدانکردنەوەی سووریا 600 تا 900 ملیار دۆلاری پێویستە
کورتە

ئەحمەد شەرع داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات بۆ ئاوەدانکردنەوەی سووریا پشتیوانیان بن

 

ئەحمەد شەرع داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات بۆ ئاوەدانکردنەوەی سووریا پشتیوانیان بن و ڕایگەیاندووە، ئاوەدانکردنەوەی وڵاتەکەمان پێویستی بە 600 تا 900 ملیار دۆلارە. 

 

ئەحمەد شەرع سەرۆکی ڕاگوزەری سووریا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنی لەگەڵ کەناڵی سی بی ئێس نیوزی ئەمریکیدا ڕایگەیاند، سزا ئابوورییە نێودەوڵەتییەکانی سەر سووریادا بە سەرەکیترین بەربەست بۆ ئاوەدانکردنەوەی سووریا دێنە ئەژمار، هەر بۆیە داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین هاوکار و یارمەتیدەری حکومەتی سووریا بن بۆ ئاوەدانکردنەوەی وڵاتەکەمان.

 

ئەحمەد شەرع لەو چاوپێکەوتنەدا ئاماژەی بەوەشکرد، سووریا شایەنی ئاوەدانی، ئارامی و ئاسایشە و پێویستە ئاوەدان بکرێتەوە، بۆ ئاوەدانکردنەوەی سووریا لە ئێستادا پێویستمان بە 600 تا 900 ملیار دۆلارە و دابینکردنی ئەم بڕە پارەیە لە ئێستادا بۆ حکومەت و گەلی سووریا ئەستەمە، بۆیە پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی یارمەتیدەر بێت، چونکە ئاوەدانکردنەوەی سووریا لە بەرژەوەندیی ناوچەکە و جیهانە. 


 
شەرع لەو چاوپێکەوتنەیدا جەختی لەوە کردەوە، لە ڕووی سیاسی و دیپلۆماسییەوە سووریا لە هاوبەشییە نێودەوڵەتییەکاندا بەشداری دەکات و ڕێز لە سەروەریی وڵاتانی جیهان دەگرێت. 

 

14 ساڵ جەنگ و ماڵوێرانی وڵاتی سووریای بەرەو لەناوچوونێکی بەرفراوان ئاراستە کرد و زۆربەی شار و ناوچەکانی وێران بوون، ملیۆنان هاووڵاتیی سووری بەناچار کۆچیان کرد، هاوکات لەگەڵ ئەوەش گەمارۆ نێودەوڵەتییەکانی وڵاتان بەسەر حکومەتی بەشار ئەسەد سەرۆکی پێشووی سووریا، هۆیەکی دیکە کەڵەکەبوونی قەیرانە ئابوورییەکانی ئەو وڵاتە بوو، کە سووریای ئەمڕۆی بە وێرانەیی ڕادەستی دەستەی تەحریر شام کرد.

14 تشرینی یەکەم 2025 21:45
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025