16 هه‌زار كه‌سی دیكه له هه‌ولێر زه‌وی وه‌رده‌گرن

پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی لە سێ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی دیكه‌ی هەولێر دەست پێدەکاتەوە
وا بڕیاره له سنووری سێ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی دیكه له هه‌ولێر پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی ده‌ست پێبكاته‌وه و ئه‌م جاره‌یان نزیكه‌ی 16 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری دیكه ده‌بنه خاوه‌ن پارچه زه‌وی.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه مه‌ریوان حاكم هادی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، له سنووری شاره‌وانییه‌كانی بنه‌سڵاوه، كه‌سنه‌زان و داره‌توو پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا ده‌ست پێده‌كاته‌وه و توانراوه نزیكه‌ی 16 هه‌زار پارچه زه‌وی دابین بكرێت، تا كۆی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتنی زه‌وی ده‌یانگرێته‌وه سوودمه‌ند بن.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه كرد، ئه‌م هه‌وڵه نزیكه له كۆتایی و وردبینی كردنیش نزیكه له ته‌واو بوون، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كان به باشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و دواجار ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجام ده‌درێت.
جێی باسه له‌دوای بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له‌ئێستادا هه‌زاران فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشین له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان بوونه‌ته خاوه‌ن پارچه زه‌وی و وه‌زاره‌تی شاره‌وانیش له‌ڕێگه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانییه‌وه به‌رده‌وامه له دابه‌شكردنی زه‌وی و ته‌رخانكردنی شوێنی پێویست.