غه‌ززه به 70 ملیار دۆلار ئاوه‌دان ده‌كرێته‌وه

تێچوو و کاتی پێوسیت بۆ ئاوەدانکردنەوەی کەرتی عەززە دوای جەنگە دوو ساڵییەکە ئاشکرا کرا
له نوێترین ڕاپۆرت كه سه‌باره‌ت به كه‌رتی غه‌ززه ئه‌نجام دراوه ده‌ركه‌وتووه، كه ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌رته پێویستی به 70 ملیار دۆلاره و پرۆسه‌كه‌ش نزیكه‌ی 10 ساڵی پێویسته.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان UNDP بڵاویكرده‌وه، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی كه‌رتی غه‌ززه پێویستی به 70 ملیار دۆلاره و پرۆسه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه‌كان به كه‌رته‌كه نزیكه‌ی 10 ساڵی پێویسته.
له بڵاوكراوه‌كه‌ی UNDP هاتووه، به لایه‌نی كه‌مه‌وه 55 ملیۆن تۆن داروپه‌ردوو له ناوچه جیاوازه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه هه‌ن، به‌ڵام هیوایه‌ك هه‌یه كه هه‌وڵێكی جیددی له ئارادا هه‌یه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی غه‌ززه و به‌شێكی زۆری وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌ورووپی له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كه بودجه‌یه‌كی پێویست بۆ ئه‌و كه‌رته دابین بكه‌ن و ئاوه‌دانی بكه‌نه‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، پێنج رۆژ له‌مه‌وبه‌ر ئاگربه‌ست و ڕێككه‌وتن له‌نێوان بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و ئیسرائیل به نێوه‌ندگیری دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا واژوو كرا و بڕیاردرا دوای 735 ڕۆژ له شه‌ر و ململانێ جه‌نگی كه‌رتی غه‌ززه بوه‌ستێندرێت و كۆتایی به شه‌ر بهێندرێت.