ئه‌نفلۆنزا كۆتایی به هاورده‌كردنی په‌له‌وه‌ر بۆ عێراق هێنا

بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئه‌نفلۆنزا لە هەندێک وڵات هاوردەکردنی مریشک بۆ عێراق ڕادەگیرێت
به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌نفلۆنزای باڵنده عێراق بڕیاریدا هاورده‌كردنی په‌له‌وه‌ر و به‌رهه‌مه‌كانی له‌گه‌ڵ 39 وڵات كۆتایی پێبهێنێت و له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا ڕێككاری پێویست ده‌گرێته‌به‌ر.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق بڵاویكرده‌وه، نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده له به‌شێكی زۆری ئه‌و وڵاتانه‌ی كه په‌له‌وه‌ر و به‌رهه‌مه‌كانیان ره‌وانه‌ی عێراق ده‌كه‌ن بڵاوبووه‌ته‌وه، بۆیه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی هاورده‌كردنی په‌له‌وه‌ر و به‌رهه‌مه‌كانیان ده‌وه‌ستێنین و له به‌دیلی ئه‌وه‌شدا سوود له به‌رهه‌مه نێوخۆییه‌كان وه‌رده‌گرین.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و بڕیاره په‌له‌وه‌ری زیندوو و به‌ستوو، به‌رهه‌مه‌كانی په‌له‌وه‌ر و هێلكه و په‌ڕ و ته‌نانه‌ت باڵنده ڕاوكه‌ره‌كانییش ده‌گرێته‌وه.