تا 2030 ملیۆنان گه‌شتیار دێته كوردستان

سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار بەرزکردنەوەی ڕێژەی گەشتیارانی بۆ هەرێـمی کوردستان ڕاگەیاند
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان سه‌رقاڵی ئاماده‌كاری ئه‌وه‌ن، كه تا ساڵی 2030 ملیۆنان گه‌شتیار بهێننه هه‌رێمی كوردستان و له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا 80 پڕۆژه‌ی گه‌شتیاری جێبه‌جێ كراوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار ڕایگه‌یاند، به‌نیازین ڕێژه‌ی هاتنی گه‌شتیاران بۆ كوردستان به‌رز بكه‌ینه‌وه، به‌جۆرێك ده‌مانه‌وێت تا ساڵی 2030 زیاتر له 20 ملیۆن گه‌شتیار سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش 80 پڕۆژه‌ی گه‌شتیاریمان جێبه‌جێ كردووه و له داهاتووشدا ژماره‌ی پڕۆژه گه‌شتیارییه‌كانمان زیاتر ده‌كه‌ین.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار ئه‌وه‌ی خسته ڕوو، هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ینه وێستگه‌یه‌كی گه‌شتیاری جیهانی و به پلانێكی تۆكمه‌وه سه‌رنجی گه‌شتیاران له ته‌واوی جیهان بۆ هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌كێشین.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له ماوه‌ی 5 ساڵی ڕابردوو زیاتر له 80 پڕۆژه‌ی گه‌شتیاری له هه‌رێمی كوردستان به بڕی 7 ملیار دۆلار ئه‌نجام دراون و هه‌زاران هه‌لی كارییش له‌م پڕۆژانه‌دا بۆ هاووڵاتییانی كوردستان ره‌خسێندراون.