پایتەخت

لە دوای جەنگی 12 ڕۆژەوە بەرپرسانی ئێران مۆبایل بەکار ناهێنن

لە دوای جەنگی 12 ڕۆژەوە بەرپرسانی ئێران مۆبایل بەکار ناهێنن
کورتە

لە دوای جەنگە 12 ڕۆژەکەیان لەگڵ ئیسرائیل بەرپرسانەی ئێران وازیان لە بەکارهێنانی مۆبایل هێناوە

بەرپرسانی ئێران لە ترسی سیخوڕییەکانی مۆساد و تیرۆکردنی بەرپرسەکانیان مۆبایل بەکار ناهێنن.
 
عیززەتوڵڵا زەرغامی، بەرپرسی پێشووی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنەکانی ئێران کە لە کابینەی ئیبراهیم ڕەئیسیدا، وەزیری میراتی کەلتووری و گەشتیاریی وڵاتەکەی بووە لە پلاتفۆڕمی (ئێكس) ڕەخنەی تووندی لە بەرپرسانی ئێران گرت و نووسی، لەم ڕۆژانەی ئێستا کە پەیوەندی بە هەندێک کەس دەکەیت، کە چەندین بەرپرسیاریەتییان هەیە، دەڵێن مۆبایلییان نییە و شوێنی نیشتەجێبوونیان نادیارە.

 
عیززەتوڵڵا زەرغامی داواش دەکات پاراستنی کەسایەتییەکان نەمێنێت و دۆخی نێوان بەرپرسانی بەڕێوەبەری و سیاسیی وڵاتەکەی ئاسایی بکرێتەوە، دانانی پاسەوان جگە بۆ هەندێک کەسی تایبەت، بۆ بەرپرسان و کەسایەتییەکان دانەندرێت.

 
ئەمە لە کاتێکدایە، لە ماوەی جەنگی 12 ڕۆژەی نێوان و ئێران و ئیسرائیل، دەیان سەرکردە و زانای پڕۆگرامی ئەتۆمی ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژران، ئەمەش بە هۆی هەوڵی بەردەوامی دەزگای هەواڵگری و ئۆپەراسیۆنی تایبەتی ئیسرائیل - مۆساد لە سیخوڕیکردن لەو وڵاتە ئەنجامدراوە.
14 تشرینی یەکەم 2025 12:50
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025