پایتەخت

سبەی کارەبای نیشتیمانی لە دەڤەری پشدەر نابێت

سبەی کارەبای نیشتیمانی لە دەڤەری پشدەر نابێت
کورتە

کارەباى ڕاپەڕین سەرجەم دانیشتووانی دەڤەری پشدەر لە بڕانی کارەبا ئاگادار دەکاتەوە

بەهۆی کارکردن لە هێڵەکانی کارەبا بەڕێوەبەرایەتى گشتیی کارەباى ڕاپەڕین سەرجەم دانیشتووانی دەڤەری پشدەر لە بڕانی کارەبا ئاگادار دەکاتەوە.

 

ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتى گشتیی کارەباى ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختی لەوەکردەوە، سبەی لە کاتژمێر 6ـی بەیانی تاوەکو 6ـی ئێوارە بەهۆی کارکردن لە هێڵی132KV  ڕانیە – قەڵادزێ لە تەواوی دەڤەری پشدەر و گوند و ناحیەکانەوە کارەبای نیشتیمانی نابێت.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی کارەبای ڕاپەڕین، سبەی تێمەکانی چاکسازی هێڵەکان لەهەوڵدا دەبن بە زووترین کات کارەبا بگێڕنەوە بۆ ناوچەکە، بەڵام دواکەوتنی گەڕاندنەوەی کارەبا دەکەوێتە سەر زووتر کۆتایی هاتنی کارەکانیان.

13 تشرینی یەکەم 2025 23:05
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025