پایتەخت

ئۆتۆمبێلێک لە ئەزمەڕ کەوتە خوارەوە و شۆفێرەکەی بە سەختی بریندارە

ئۆتۆمبێلێک لە ئەزمەڕ کەوتە خوارەوە و شۆفێرەکەی بە سەختی بریندارە
کورتە

ئۆتۆمبێلێكی جۆری ئێم جی لە چیای ئەزمەڕی شاری سلێمانی كەوتە خوارەوە و شۆفێرەكەی بە سەختی بریندارە

کەمێک پێش ئێستا لە چیای ئەزمەر لە سلێمانی، هاووڵاتییەک بە ئۆتۆمبێڵەکەی دەکەوێتەوە خوارەوە و بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی، زانیاری رووداوەکە بۆ پایتەخت میدیا ئاشکرا دەکات.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە پایتەخت میدیای راگەیاند، ئەمشەو هاووڵاتییەک بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئێم جی بۆ گەشت چووەتە سەر چیای ئەزمەر و بە ئۆتۆمبێلەوە هەڵدێری کردووە، دواتر گواستراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی و ئێستا لە ژێر چاودێری پزیشک دایە.

ئەو بەرپرسە بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، شۆفێرەکە بریندار بووە، بەڵام برینەکەی سەخت نییە و لە رووداوەکە تەنها زیانی ماددی هەبووە.

 

12 تشرینی یەکەم 2025 22:23
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026