عێراق تووشی كورتهێنانی دارایی ده‌بێت

ڕوانگه‌یه‌كی عێراقی پێشبینی ئه‌وه ده‌كات، له داهاتوو عێراق تووشی كێشه‌ی كورتهێنانی دارایی بێت
ڕوانگه‌یه‌كی عێراقی پێشبینی ئه‌وه ده‌كات، له داهاتوو عێراق تووشی كێشه‌ی كورتهێنانی دارایی بێت و نه‌توانێت وه‌ك پێویست خه‌رجییه‌كانی ده‌وڵه‌ت دابین بكات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ڕوانگه‌ی ئیكۆی عێراقی بڵاویكرده‌وه، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت له داهاتووییه‌كی نزیكدا به‌شێوه‌یه‌كی بڕوا پێنه‌كراو داده‌به‌زێت، ئه‌مه‌ش ڕاسته‌وخۆ حكومه‌تی عێراق تووشی كێشه‌ی كورتهێنانی دارایی ده‌كات.
له بڵاوكراوه‌كه‌ی ڕوانگه‌ی ئیكۆ هاتووه، ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وت گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی لێكدراوه‌ته‌وه و پێشبینی ده‌كه‌ین، حكومه‌تی عێراق ناتوانێت خه‌رجییه‌كانی ده‌وڵه‌ت دابین بكات و به‌ره‌و قه‌یرانێكی گه‌وره هه‌نگاو ده‌نێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، حكومه‌تی عێراق بۆ دابینكردنی خه‌رجییه‌كانی ده‌وڵه‌ت ته‌نیا پشت به داهاتی نه‌وت ده‌به‌ستێت و به‌هێزترین چه‌كی ده‌ستی نه‌وته، پێچه‌وانه‌ی وڵاتانی جیهان هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ی بۆ بژێوی و خه‌رجی ده‌وڵه‌ت نییه.