خولی ڕاهێنان بۆ 10 هەزار مامۆستا دەکرێتەوە

وا بڕیاره خولی ڕاهێنان بۆ 10 هه‌زار مامۆستا له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان بکرێتەوە
وا بڕیاره خولی ڕاهێنان بۆ 10 هه‌زار مامۆستا له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان و بێ جیاوازی به ئامانجی به دیجیتاڵیكردنی پرۆسه‌ی خوێندن و به‌ره‌و پێشبردنی تواناكانی مامۆستایان بكرێته‌وه و له كۆتایی خوله‌كه‌دا مامۆستا سه‌ركه‌وتووه‌كان خه‌ڵات بكرێن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه وه‌زاره‌تی په‌روه‌ده‌ی هه‌رێمی كوردستان له نووسراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا داوا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كان ده‌كات، مامۆستایان ئاگادار بكه‌نه‌وه تا به‌شداری له خولی به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ر به ئۆنڵاین بكه‌ن و لینكی فۆڕمی به‌شداریكردن له خوله‌كه پڕ بكه‌نه‌وه.
له نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌ده هاتووه، ده‌زگای (محمد بن را‌شد ال مكتومی جیهانی) له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی قوتابخانه‌ی دیجیتاڵی به هاوكاری زانكۆی ئه‌ریزۆنای ئه‌مریكی له ڕێگه‌ی ئه‌كادیمیای جیهانی بۆ مامۆستای دیجتاڵی خولی ڕاهێنان به ئۆنڵاین بۆ 10 هه‌زار مامۆستا له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، مامۆستایانی سه‌ركه‌وتوو له خوله‌كه‌دا خه‌ڵات ده‌كرێن، 30 له‌و مامۆستایانه بڕی 500 دۆلاری ئه‌مریكییان پێ ده‌درێت و 20 له‌وانی دیكه لاپتۆپیان پێ ده‌به‌خشرێت.