پایتەخت

بڕی 5 ملیار دیناری دیکە بۆ دابەشکردنی چەکی جووتیاران گەیشت

بڕی 5 ملیار دیناری دیکە بۆ دابەشکردنی چەکی جووتیاران گەیشت
کورتە

بەرێوەبەری سایلۆی هەولێر هەواڵی گەیشتنی بڕە پارەیەکی دیکە ڕادەگەیەنێت

وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕی 20 ملیار دینار بۆ جووتیارانی سنووری هەولێر تەرخانکردووە و بەرێوەبەری سایلۆی هەولێریش هەواڵی گەیشتنی بڕە پارەیەکی دیکە ڕادەگەیەنێت.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە میران بەختیار، بەرێوەبەری سایلۆی هەولێر بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، لە ماوەی هەفتەیەکدا پڕۆسەی دابەشکردنی چەکی جووتیاران کۆتایی پێهات و ئەوەی ماوەتەوە ژمارەیەک جووتیار سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەی هەولێریان نەکردووە بۆ وەرگرتنی چەکەکانیان.

 

بەرێوەبەری سایلۆی هەولێر ڕاشیگەیاند، ئەو پارەیی کە بۆمان تەرخانکرابوو تەواوی ژمارەی چەکەکانمان ڕاگەیاندووە، ئەو کەسانەش کە وەریان نەگرتووە ڕۆژانە دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بکەن.

 

بەگووتەی میران بەختیار، ئەمڕۆ لە بەغداوە 5 ملیار دیناری دیکە بۆ شایستە دارییەکانی گەنمی جووتیاران گەیشت و لەم هەفتەیەدا چەکەکان دابەش دەکرێت.

 

ئەو بەڕێوەبەرەش جووتیاران لە وەرگرتنی پارەکانیان ئاگادار دەکاتەوە، چەکی پارەی گەنمی جووتیاران تا کۆتایی ئەمساڵ کاری پێدەکرێت، باشتر وایە تا کۆتایی ساڵ پارەکە ڕابکێشن.

12 تشرینی یەکەم 2025 20:30
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025