ئه‌مشه‌و باران ده‌بارێت و هه‌وره بروسكه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌بێت

شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی باس له هاتنی شه‌پۆلێكی به‌هێزی باران بارین بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی باس له هاتنی شه‌پۆلێكی به‌هێزی باران بارین بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ئاشكرای ده‌كات، له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو له ژماره‌یه‌ك ناوچه باران ده‌بارێت و هه‌وره بروسكه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئاراس جه‌بار، شاره‌زای كه‌شناسی بڵاویكرده‌وه، لە ئەنجامی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوه‌ڕاست لە کاتەکانی بەیانی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی باران بارین شار و گوندەکانی باکوری ڕۆژئاوای سووریای گرتەوە و لە هەندێك شوێنیش‌دا لافاوی بەهێز دروستبوو، لەگەڵ بای بەهێز کە زەرەر و زیانی ماددی بە هەندێك شوێن گەیاند و لە ناوچەکانی ناوه‌ڕاستی تورکیاش بووە هۆی بارینی بارانێکی زۆر و بارینی بەفرێکی زۆریش لە ناوچە شاخاوییه‌كاندا.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی كه‌شناسی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو، لە کاتەکانی ئێستاوە کاریگەری ئەو حاڵەتە لەسەر ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دەرکەوتووە و باران و هەورە بروسکە چالاک بووه، لە کاتەکانی داهاتوودا ئەو شەپۆلە درێژ ده‌بێته‌وه بۆ سەر باکوری کوردستان و پێشبینی بارانێکی زۆری لێدەکرێت لەگەڵ بارینی بەفر.
ئاراس جه‌بار له به‌شێكی دیكه‌ی بڵاوكراوه‌كه‌ی جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، له چەند کاتژمێری داهاتوودا و بە تایبەت لە نیوەی شەودا لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ و ناوچەکانی دەڤەری بادینان کاریگەری ئەو شەپۆلە بە لاوازی دەستپێدەکات، لەگەڵ چالاکبوونی هەورە بروسکە و نمە بارانی پچڕ پچڕ و لە هەندێك شوێنیش‌دا لەوانەیە ڕێژه‌ی بارانەکە زیاتر ببێت و لەنێوان 2 تا 5 ملیممەتر باران ببارێت.
ناوبراو له كۆتاییدا نووسیویه‌تی، لە كاته‌كانی درەنگتری شەودا ناوچە شاخاوییه‌کانی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆرانییش دەگرێتەوە و لەو ناوچانەشدا بە ڕێژه‌ی کەم ئەگەری باران و چالاکبوونی هەورە بروسکە ده‌بێت و پاشان لە بەرەبەیانی سبەی دووشەمە کۆتای پێدێت و کەش سەقامگیر ده‌بێته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینی ئه‌وه‌یان كردبوو كه له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه شه‌پۆلێكی باران بارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه و له ڕۆژی دووشه‌ممه شه‌پۆله‌كه كۆتایی پێدێت.