1 ملیۆن و 250 هه‌زار كارتی بایۆمه‌تری نوێ دابه‌ش كرا

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاماری دابەشکردنی کارتی بایۆمەتری بڵاوکردەوە
ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی عێراق به باشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له‌م چوارچێوه‌یه‌دا كۆمسیۆن زیاتر له ملیۆنێك كارتی بایۆمه‌تری نوێی به‌سه‌ر هاووڵاتییاندا دابه‌ش كردووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌لبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند، تائێستا تیمه‌كانمان توانیویانه 1 ملیۆن و 250 هه‌زار كارتی بایۆمه‌تری نوێ به‌سه‌ر ده‌نگده‌رانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش بكه‌ن و به‌رده‌وامیش ده‌بن.
كۆمسیۆن ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی كارتی بایۆمه‌تری به‌سه‌ر ده‌نگده‌ران تا 8ی 11ی 2025، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام به‌سه‌ر ده‌نگده‌ران دابه‌ش ده‌كرێت و ئامانجمان ته‌واوی هاووڵاتییانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌شداری هه‌لبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی عێراق بكه‌ن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئه‌مساڵ زیاتر له 2 ملیۆن له‌دایكبووی ساڵانی 2006 و 2007 به‌شداری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی عێراق ده‌كه‌ن، كه له 9ی 11 ده‌نگدانی تایبه‌ت و له 11ی 11 ده‌نگدانی گشتی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.