ناوی ئه‌و كه‌سانه ده‌رده‌هێندرێت دووباره ناوییان بۆ حه‌ج نووسیوه

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان دەست دەکات بە دەرهێنانی ناوی ئەو کەسانەی کە پێشووتر حەجیان کردووە
وا بڕیاره بۆ پرۆسه‌ی فه‌ریزه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ ناوی سه‌دان كه‌س به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناوه‌كانیان دووباره‌یه و پێشووتر به‌شداری فه‌ریزه‌ی حه‌جییان كردووه ده‌ربهێندرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان ئاشكرای كرد، هه‌ر كه‌سێك پێشووتر حه‌جی كردبێت و بیه‌وێت دووباره بیكاته‌وه، ناوی ده‌رده‌هێندرێت جگه له‌و كه‌سانه‌ی له‌گەڵ مه‌حره‌میان ده‌چن، واته دایك یان خوشك یان هاوسه‌ره‌كه‌ی و هه‌ر كه‌سێكیش ته‌مه‌نی زیاتر له 70 ساڵ بێت ناوی له لیسته‌كه ده‌رده‌هێندرێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان بۆ حه‌جی ساڵی 2026 زیاتر له 89 هه‌زار كه‌س ناوییان نووسیوه، پرۆسه‌ی ناونووسینه‌كه‌ش له 11ی ئه‌یلوولی 2025 ده‌ستیپێكرد و له 26ی ئه‌یلوولی 2026 كۆتایی پێهات و حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له پرۆسه‌ی فه‌ریزه‌ی حه‌جی 2026 هیچ كه‌موكوڕییه‌ك ڕوونه‌دات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پلانێكی تۆكمه‌ی داناوه.