نرخی مسقاڵێك زێڕی عه‌یار 21 ده‌بێته 862 هه‌زار

بەهای زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و بانکێک پێشبینی دەکات نرخی مسقاڵێك زێڕی عه‌یار 21 نزیکبێتەوە لە 900 هەزار دینار
یه‌كێك له دامه‌زراوه دارایییه‌كانی جیهان پێشبینی ده‌كات، نرخی زێڕ له دۆخی ئێستایدا جێگیر نه‌بێت و به‌رده‌وام بێت له به‌رزبوونه‌وه و به‌شێوه‌یه‌ك پێشبینی ده‌كات, نرخی مسقاڵێك زێری عه‌یار 21 بۆ 862 هه‌زار دینار به‌رزبێته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بانکی ی‌و بی ئێس كه یه‌كێكه له دامه‌زراوه داراییه به‌هێزه‌كانی سویسرا و جیهان بڵاویكرده‌وه، نرخی زێڕ به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌رزبوونه‌وه، له‌كاتی دابه‌زینی نرخی كۆی كانزاكان و دراوه دیجیتاڵی و ئه‌لیكترۆنییه‌كان نرخی زێڕ هه‌ر وه‌ك خۆی مایه‌وه و له داهاتووییه‌كی نزیكیشدا نرخی مسقاڵێك زێری عه‌یار 21 ده‌بێته 862 هه‌زار دینار و بازرگانانی ئه‌م كانزایه تووشی زیان و زه‌ره‌ر نابن.
له بڵاوكراوه‌كه‌ی بانكه سویسڕییه‌كه‌دا هاتووه، بانكه ناوه‌ندییه‌كان به‌رده‌وامن له كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی سو‌و و ئه‌مه‌ش هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام نرخی كانزا زه‌رده‌كه به‌رزبێته‌وه و جگه له‌م هۆكاره‌ش چه‌ندین هۆكاری دیكه هه‌ن، له‌وانه‌ش ئاڵنگارییه سیاسییه‌كان و خواستی زۆری هاووڵاتییان.
له كۆتاییدا بانكی ی‌و بی ئێسی سویسڕی داوا له بازرگانان و سه‌رمایه‌داران و وه‌به‌رهێنه‌ران ده‌كات، پاره و داهاته‌كه‌یان نیوه زیاتری بكه‌ن به زێڕ، چونكه ئه‌مه باشترین و سه‌لامه‌تترین ڕێگه‌یه تا سامانه‌كه‌یان به‌رده‌وام له گه‌شه‌دا بێت و پارێزراویش بێت.