پایتەخت

دابەشکردنی نەوتی ماڵان دەستی پێکرد 

دابەشکردنی نەوتی ماڵان دەستی پێکرد 
کورتە

بۆ سێیەم ساڵ لەسەر یەک حکومەتی هەرێمی کوردستان پێش هاتنی وەرزی سەرما، نەوتی سپی بەنرخی پاڵپشتیکراو لە ناوچە شاخاوییەکان دابەش دەکات

لەگەڵ نزیک بوونەوەی وەرزی سەما و سۆڵە، نەوتی پێویست بۆ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان ئامادەکرداوە و بەشێکی نێردراوە، ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی وەرتێ، ئەمڕۆ یەکشەممە لە دوای نیوەڕۆوە لە بەنزینخانەی وەرتێ دەست بە دابەشکردنی نەوتی ماڵان دەکرێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بۆ هەر خێزانێک بڕی 200 لیتر نەوتی سپی دابین کراوە، نرخی ئەو 200 لیترەش بە 103 هەزار و 500 دینار دیاری کراوە.

هاوکات بەرێوەبەرایەتییەکە هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە بۆ وەرگرتنی بەشە نەوتەکەیان پێویستە کۆپی کارتی نیشتمانی یاخود کۆپی پسوولەی خۆراکیان پێ بێت.

12 تشرینی یەکەم 2025 11:04
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025