پایتەخت

وەزارەتی خوێندنی باڵا لەسەر ڕاگەیاندنی ئەنجامی زانکۆڵاین هاتە دەنگ

وەزارەتی خوێندنی باڵا لەسەر ڕاگەیاندنی ئەنجامی زانکۆڵاین هاتە دەنگ
کورتە

وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕوونکردنەوە دەدات

دوای ئەوەی دەنگۆی ڕاگەیاندی ئەنجامی زانکۆڵاین لە ماوەی 24 کاتژمێری داهاتوو، وەزارەتی خوێندنی باڵا لە ڕوونکردنەوەیەکدا تەواوی سەرچاوەکان ڕەتدەکاتەوە. 

 

ئەمڕۆ شەممە عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، تا ئێستا کارکرن لەسەر ئەنجامەکانی دەرچووانی 12ـی ئامادەیی بۆ وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و کاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان دیارینەکراون.

 

بەگووتەی گوتەبێژی وەزارەتى خوێندنی باڵا، لە کاتی تەواوبوونی پرۆسەکە هەمولایەک لەسەر کاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامی زانکۆڵاین ئاگاداردەکەنەوە.

 

لە بەشێکی دیکەی قسەکانی ئەو گوتەبێژە هاتووە، هەر هەواڵێک بە ناوی سەرچاوەیەک لە وەزارەتى خوێندنى باڵا بڵاودەکرێتەوە لەبارەی ڕاگەیاندنی ئەنجامی زانکۆلاین دوورە لە راستییەوە.

 

عەباس ئەکرەم داوایەک ئاڕاستەی دەرچووان دەکات، بۆ وەرگرتنی هەواڵی راست لەبارەى کاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان چاویان لەسەر ماڵپەڕ و پەیجی فەرمی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بێت.

11 تشرینی یەکەم 2025 18:03
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025