بیتكۆین داڕما و تره‌مپ تۆمه‌تباره

دابەزینی بەهای بیتکۆین زەرەری بە دەفتەر دۆلاری لە بەکارهێنەرانی ئەم دراوە ئەلیکترۆنییە دا
به‌هۆی لێدوانێكی دۆناڵد تره‌مپه‌وه نرخی بیتكۆین به‌شێوه‌یه‌كی پێشبینی نه‌كراو ڕووی له دابه‌زین كرد و له بازاڕی دراوه ئه‌لیكترۆنی و دیجیتاڵییه‌كان به‌های خۆی له‌ده‌ستدا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه نرخی هه‌ر دراوێكی بیتكۆین به هه‌زار دۆلار له نرخی ئاسایی خۆی دابه‌زی و دوێنێ هه‌ینیش داڕمانه گه‌وره‌كه ڕوویدا و نرخه‌كه‌ی 10 هه‌زار دۆلاری له‌ده‌ستدا كه ده‌كاته ده‌فته‌رێك دۆلار و ئه‌مه‌ش به‌كارهێنه‌ران و بازرگانانی بیتكۆینی نیگه‌ران كردووه، لە ئێستادا بە 112 هەزار و 300 دۆلارە.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، پێناسی گومرگی لەسەر بەرهەمەکانی چین زیاد ده‌كات و ناشمه‌وێت جارێ له‌گه‌ڵ شی جینگ پینگی، سه‌رۆكی چین كۆببمه‌وه.
جێی باسه لێدوانه‌كه‌ی تره‌مپ نه‌ك ته‌نیا نرخی بیتكۆینی دابه‌زاندووه، به‌ڵكو دراوه دیجیتاڵییه‌كانی هه‌ژاندووه و له‌دوای بیتكۆین هه‌ر یه‌كه له كریپتۆ و ئیسریەم نرخی سه‌ره‌كی خۆیان له‌ده‌ست داوه.