چاره‌نووسی به‌شار ئه‌سه‌د له مۆسكۆ ئاشكرا ده‌بێت
بەشار ئەسەد ڕۆژانە چەندین کاتژمێر بە یارییە ڤیدیۆیەکان بەسەر دەبات و هاوژینەکەشی لە دۆخێکی خراپی تەندرووستیدایە
ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌ڵمانی به پشت به‌ستن به زانیاری متمانه پێكراو و به‌ڵگه‌ی به‌رده‌ست ورده‌كاریی ژیانی به‌شار ئه‌سه‌د و بنه‌ماڵه‌كه‌ی له مۆسكۆ ئاشكرا ده‌كات.
ڕۆژنامەی دى زێتى ئەڵمانی بڵاویكرده‌وه، به‌شار ئه‌سه‌د و بنه‌ماڵه‌كه‌ی به ئازادی له مۆسكۆ ده‌سووڕێنه‌وه، ئه‌وان ئێستا له سێ شوقه‌ی تاوه‌رێكی مۆسكۆ ڕۆژه‌كانیان به‌ڕێده‌كه‌ن، سه‌رقاڵی دامه‌زراندنی پاسه‌وانی كۆمپانیایه‌كی تایبه‌تن له بواری ئاسایش و سه‌قامگیری و بۆ ئه‌مه‌ش حكومه‌تی ڕووسیا پاڵپشتی ته‌واوییان ده‌كات.
ڕۆژنامه ئه‌ڵمانییه‌كه ئه‌وه‌شی خستوووه‌ته ڕوو، ڕۆژانه به‌شار ئه‌سه‌د بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك یاری ڤیدیۆیی ئۆنڵاین ده‌كات و ماهر ئه‌سه‌دی براشی له هۆتێلی فۆڕ سیزنی مۆسكۆ كاته‌كانی به خواردنه‌وه و ڕابواردن به‌سه‌ر ده‌بات.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه، ئه‌سمای هاوسه‌ری به‌شار ئه‌سه‌د دۆخی ته‌ندروستی یه‌كجار خراپه و به‌ده‌ست نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مكه‌وه ده‌ناڵێنێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له كۆتاییه‌كانیی ساڵی 2024 گرووپه چه‌كدارییه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سووریا بە ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌حمه‌د شه‌رع له كوده‌تایه‌كی سه‌ربازیدا توانیان كۆتایی به حكومڕانی 50 ساڵه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌سه‌د بهێنن و به‌شار ئه‌سه‌د و بنه‌ماڵه‌كه‌ی به‌ره‌و مۆسكۆی پایته‌ختی ڕووسیا به‌هۆی ئه‌و په‌یوه‌ندییه تۆكمه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌دا هه‌یانبوو هه‌ڵبێن و له‌وێ بمێننه‌وه.