باران بارینی به لێزمه ده‌ست پێده‌كات

کەشی پێشبینیکراوی ڕۆژانی داهاتوو بڵاوکرایەوە و تێیدا هاتووە کە باران بارین دەست پێدەکات
كه‌شناسی پێشبینی ده‌كات، ئه‌م هه‌فته‌یه سارد و باراناوی بێت و له چه‌ندین ناوچه‌ی جیاوازی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به لێزمه باران ببارێت و شه‌پۆلێكی سه‌رما و سۆڵه ناوچه‌كه بگرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق بڵاویكرده‌وه، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه له هه‌ندێك ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان باران بارینی به‌لێزمه ده‌ست پێده‌كات و هه‌وره تریشقه‌شی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت، شه‌پۆلی بارانه‌كه تا نیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشه‌ممه به‌رده‌وامی هه‌بێت و درێژ ببێته‌وه، به‌ڵام ئه‌م هه‌فته‌یه سارد ده‌بێت و ئه‌م بارانه‌ش وه‌ك یه‌كه‌م بارانی سه‌ره‌تای شه‌پۆله‌كانی باران بارینی ئه‌مساڵ هه‌ژمار ده‌كرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئاراس جه‌بار، شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند، بارستە هەوایەکی سارد هەرێمی کوردستان و ناوچەکەی گرتووه‌ته‌وه و کۆتایی بە گەرمای چەند رۆژی ڕابردوو هێناوه، پلەکانی گەرما بەرێژەیەکی زۆر نزمبوونەته‌وە کە تا کۆتایی ئەم هەفتەیە لە ئاستێکی جێگیردا ده‌مێننه‌وه، لە ئێوارەی رۆژی یەکشەممەوە ناوەندی ئەو نزمەپاڵەپەستۆیە دەگاتە ناوچەکانی باکوری کوردستان و شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین لەو ناوچانەدا دەستپێدەکات و کەشوهەوایان بەتەواوه‌تی سار ده‌بێت.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی كه‌شناسی باس له‌وش ده‌كات، لە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممەوە لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ و ئیدارەی سۆران و ناوچە شاخاوییه‌کانی هەر دوو پارێزگای هەولێر و دهۆک ئەگەری بارانبارین ده‌بێت و هەندێک کاتیش هەورە بروسکە چالاک ده‌بێت، بڕی بارانەکەش بەگوێرەی شوێنەکان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كه‌شناسی، ئه‌م بارانه له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه ده‌ست پێده‌كات و دوای زیاتر له 24 كاتژمێر و له نیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشه‌ممه كۆتای پێدێت، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌م هه‌فته‌یه‌وه شه‌پۆلی گه‌رما كۆتایی دێت و شه‌پۆلێكی سه‌رما و سۆڵه هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه.