مەسرور بارزانی سلێمانی لە کێشەی کەمئاوی رزگار دەکات

بە بڕیاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ ماوەی 30 ساڵ کێشەی کەمئاوی سلێمانی چارەسەر دەکرێت
دوای ڕەزامەندی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ماوەی 30 ساڵ کێشەی کەمئاوی سلێمانی چارەسەر دەکرێت و وەزارەتی شارەوانی زانیاری ورد ئاشکرا دەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بە بڕیاری مەسرور بارزانی پڕۆژەی ئاوی دوكان بۆ سلێمانی 3 گوژمەی (423,890,00) چوار سەد و بیست و سێ ملیۆن و هەشت سەد و نەوەد هەزار دۆلار جێبەجێ دەكرێت و ڕۆژی یەكشەممە 12ـی 10ـی 2025، گرێبەستی پڕۆژەی ئاوی دوكان بۆ سلێمانی 3 لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار واژۆ دەكرێت.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی شارەوانی، ئەم پڕۆژەیە بۆ ماوەی 30 ساڵی دیكە كێشەی كەمئاوی لە سلێمانی چارەسەر دەكات، دوای ئەوەی لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە بە نووسراو گرنگی ئەم پڕۆژەیە بۆ سەرۆكایەتیی دیوان بەرز كرایەوە.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەت هاتووە، دوای گرنگی خستنەڕووی ناوەڕۆك و گرنگی ئەم پڕۆژەیە، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستبەجێ ڕەزامەندی دا بە جێبەجێكردنی.
وەزارەتی شارەوانی ڕاشیگەیاند، بەمەبەستی باشتر جێبەجێكردنی پڕۆژەكە و گەیاندنی زۆرترین خزمەت بە خەڵكی شاری سلێمانی.