پایتەخت

خۆڵبارین دەستپێدەکات

خۆڵبارین دەستپێدەکات
کورتە

کەشناسی هەرێمی کوردستان کەشی پێشبینکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە کە خۆڵبارین دەستپێدەکات

ئەمڕۆ خۆڵبارین ڕوو دەکاتە هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێمی کوردستانیش زانیاری ورد دەخاتەڕوو.

ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵ لە کەشدا، لە کاتەکانی ئێوارە و شەو لە ناوچەکانی باشوری هەرێم پارێزگای کەرکووک، ناوچەکانی گەرمیان و بەشێکی پارێزگای هەولێر ڕێژەی خۆڵ بارین زیاتر دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە جەخت لەوەدەکاتەوە، پلەکانی گەرما کەمێک نزمتر دەبێت بە 1 تا 2 پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ و مەوداى بینین 7 - 9 کم دەبێت، لەو ناوچانەی ڕێژەی خۆڵ بارینی زۆرە کەم دەبێتەوە بۆ 4 - 6 کم.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیەی خوارەوە:

هەولێر: 30 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 29 پلەی سیلیزی
دهۆک: 29 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 31 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 26 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 31 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 33 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: 29 پلەی سیلیزی
سۆران: 30 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 34 پلەی سیلیزی

09 تشرینی یەکەم 2025 11:19
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025