پایتەخت

وادەی کۆتایی خۆتۆمارکردن بۆ پڕۆژەی ڕووناکی ئاشکرا دەکرێت

وادەی کۆتایی خۆتۆمارکردن بۆ پڕۆژەی ڕووناکی ئاشکرا دەکرێت
کورتە

یاتر لە 50 کارمەند لە کاتژمێر 4ـی ئێوارە تا 9ـی شەو فۆڕم بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش دەکرێت

لە پێناو خزمەتکردنی هاووڵاتییان و گەیشتنی زانیاریی فۆڕمی خۆتۆمارکردن لە پڕۆژەی ڕووناکی بۆ ئیدارەی ڕاپەڕین بەردەوامە و بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای ڕاپەڕین زانیاری زیاتر دەخاتەڕوو.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە عەلی محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای ڕاپەڕین بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، ماوەی 3 ڕۆژە دابەشکردنی فۆڕمی خۆتۆمارکردن بۆ پڕۆژەی ڕووناکی بەشێوەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو بەردەوامە، زۆربەی هاووڵاتییان پێویستیان بەوەیە تیمەکان فۆڕمەکەیان بۆ پربکەنەوە و بەشێکی دیکەیان خۆی پڕی دەکەنەوە.

 

بەگووتەی عەلی محەممەد، ڕۆژانە زیاتر لە 50 کارمەند لە کاتژمێر 4ـی ئێوارە تا 9ـی شەو فۆڕم بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش دەکرێت.

 

لەبارەی پێداویستییەکان بۆ خۆتۆمارکردن لە پڕۆژەی ڕووناکی گووتی: "هاووڵاتییان دەبێت ژمارەی موبایل، کارتی نیشتیمانی و پسووڵەی نوێی کارەبا ئامادەبکەن".

 

وادەی کۆتایی خۆتۆمارکردنەکە ئاشکرا دەکات، تا چەند مانگێک فۆڕمی خۆتۆمارکردن بۆ پڕۆژەی رووناکی بەردەوام دەبێت، بۆ ئەوەی ببێتە زۆرترین ڕێژەی خۆتۆمارکردن، لە ماوەیەکی نزیکدا فۆڕمی خۆتۆمارکردن دەگاتە سەرجەم قەزا و ناحییەکانی ئیدارەی ڕاپەڕین.

 

بەڕێوەبەری گشتی کارەبای ڕاپەڕین ڕاشگەیاند، خۆتۆمارکردنەکە بۆ خزمەتی هاووڵاتییانە، تا لە رێگەی موبایلەکانیان ئاگاداری نرخی و خزمەتگووزارییەکانی بەکارهێنانی کارەبایە.

08 تشرینی یەکەم 2025 19:04
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025