پایتەخت

ئەگەر پارتی نەبووایە ئێستا شتێک نەمابوو بە ناوی هەرێمی کوردستان

ئەگەر پارتی نەبووایە ئێستا شتێک نەمابوو بە ناوی هەرێمی کوردستان
کورتە

لە کۆبوونەوەیەکی مەسرور بارزانی لەگەڵ کاندیدانی پارتی باسی کاریگەری بوونی پارتی لە هەرێمی کوردستان و مامەڵەی عێراق لەگەڵ هەرێم کرد

سەرۆکوەزیرانی هەرێم جەختی کردەوە کە پارتی هەگیز پاشکۆیەتی قبووڵ نەبووە و بەبێ پارتیش هەرێمی کوردستان بوونی نەدەبوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێم لەگەڵ کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوویەوە و ڕایگەیاند، پارتی بەهێز بێت کوردستان بەهێز دەبێت و مافەکانی خەڵکی کوردستان پارێزراو دەبن، گوتیشی، کە پارتی نەک تەنیا داکۆکی لە مافەکانی خەڵکی کوردستان، بەڵکو پشتیوانی لە مافەکانی گشت پێکهاتەکانی عێراق دەکات، ئەگەر پارتی نەبووایە ئێستا شتێک نەمابوو بە ناوی هەرێمی کوردستان.

مەسرور بارزانی جەخت دەکاتەوە، کە زۆر لایەن داوایان دەکرد سازش لە سەر مافەکانی خەڵکی کوردستان بکرێت، بەڵام پارتی بە ڕێبەرایەتیی جەنابی سەرۆک بارزانی بـە هەموو هێزێکەوە، بەرگری لە مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان کرد و لە ژێر هیچ فشارێک ئامادە نەبوو سازش لە مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانمان بکات، چونکە پارتی هەرگیز پاشکۆیەتی قبووڵ نەبووە و قبووڵیش ناکات."

سەبارەت بە مامەڵەی عێراق لەگەڵ هەرێمی کوردستان سەرۆکەزیرانی هەرێم گووت:"عێراق وڵاتێکی فیدراڵییە نەک مەرکەزی و هەرێمی کوردستانیش، هەرێمێکی فیدراڵی و دەستوورییە و دەبێت لەو چوارچێوەیەدا مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، بەڵام بە داخەوە ‎لە عێراق دەستوور پێشێل کراوە و بە شێوەیەکی سیستەماتیکی ڕۆڵی کورد کەمکرایەوە، بەڵام ئێمە هەرگیز ڕازی نابین مافەکانمان پێشێل بکرێن و دەبێت لە چوارچێوەی سیاسەتی هاوبەشی و هاوسەنگی و سازان ڕەفتار لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکرێت.

دواجار مەسرور بارزانی بەڵێنئ بە خەڵکی کوردستان داو و جەختی کردەوە، کە ئەندامان و کاندیدانی پارتی بە سەربەرزییەوە دەتوانن بە خەڵک بڵێن، ئێمە خاوەنی بەڵێنەکانی خۆمانین و خاوەنی دەستکەوت و پڕۆژە گەورەکانی کوردستانین، خاوەنی پێشکەوتنی هەمەلایەنە و ئاوەدانیی کوردستانین، وە ئەزموونی سەرکەوتووی هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی ئاوەدانکردنەوە و بنتاتنانی ژێرخانی ئابووری و ڕێگەوبان و دابینکردنی ئاوو کارەبای بەردەوام و کاراترکردنی سیستەمی بانکی و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان، لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ هاوبەش بکەین و لەم ڕووەوە، هاوکاربین لە باشکردنی ئاستی خزمەتگوزارییەکان لە ناوچەکانی دیکەی عێراق

08 تشرینی یەکەم 2025 15:38
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025