ڕێگەی گەلی عەلی بەگ دادەخرێت

بڕیاردراوە ڕێگەی گەلی عەلی بەگ بۆ ماوەیەکی دیاریکراو بەسەر شۆفێراندا دابخرێت
بە مەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەی ماستەر پلانی ئیدارەی سۆران، بڕیاردراوە ڕێگەی گەلی عەلی بەگ بۆ ماوەیەکی دیاریکراو بەسەر شۆفێراندا دابخرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئاگاداری هاووڵاتییان و شۆفێران دەکاتەوە، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی بەشێک لە پڕۆژەی ماستەر پلانی گەشتیاری و بە مەبەستی پاراستنی شوفێران و هاووڵاتیان، ئاگاداریان دەکەنەوە ڕێگەی گەلی عەلی بەگ لە هاوینە هەواری کانی ماران تا بازگەی گەلی دادەخرێت.
ماوەی داخستنەکە ئاشکرا دەکات، لە ڕێکەوتی 8ـی 10ـی 2025، تا 10ـی 10ـی 2025، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە کاتژمێری 6ـی بەیانی تا 6ـی ئێوارە دادەخرێت.
ئیدارەی سۆران ڕێگەی جێگرەوە بۆ شۆفێران دەخاتەڕوو، لە ئەم ماوەیەدا شوفێران دەتوانن سوود لە ڕێگەی بێخاڵ وەک ڕێگەی جێگرەوە وەربگرن.
لە کۆتایی ئاگادارکردنەوەکەدا هاتووە، دوای کاتژمێری 6ـی ئێوارە، ڕێگەکە دەکرێتەوە تا 6ـی بەیانی بۆ هەر سێ ڕۆژەکە.