كاره‌بای سلێمانی: داشكاندن له پڕۆژه‌ی ڕووناكی كراوه

كاره‌بای سلێمانی دڵنیایی ده‌داته هاووڵاتییان له‌وه‌ی كه هیچ بره پاره‌یه‌كی زیادیان بۆ نایه‌ته‌وه
كاره‌بای سلێمانی له بڵاوكراوه‌یه‌كدا ئاگاداری هاوبه‌شانی كاره‌بای پڕۆژه‌ی ڕووناكی ده‌كاته‌وه و دڵنیاییش ده‌دات كه پاره‌ی زیاد له هیچ به‌كارهێنه‌رێكی كاره‌بای 24 كاتژمێری وه‌رناگیرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی بڵاویكرده‌وه، ئاگاداری هاوبەشانی كارەبا دەكەینەوە كە لە پسولەی نوێی کارەبادا بەشێک هەیە بە ناوی قەرزی نوێ، كاتێك لەو مانگەدا بڕی پارەی ڕووناکی نادات و دەچێتە ئەو بەشەوە لەگەڵ پارەی بەکارهاتووی مانگی نوێ کۆدەکرێتەوە و دەچێتە خانەی پارەی داواکراو.
كاره‌بای سلێمانی له بڵاوكراوه‌كه‌یدا ڕوونیكردووه‌ته‌وه، خانەی قەرزی کۆن ئەو پارانە دەگرێتەوە، کە هاووڵاتی پێش ڕووناکی لەسەری کەڵەکە بووە و نەیداوە، بەڵام قەرزی نوێ لەگەڵ بەهای خەرجی كۆدەكرێتەوە و دەبێت بە كۆی پارەی نوێی داواكراو كە هاوڵاتی دەبێت بیدات.
له بڵاوكراوه‌كه‌دا ورده‌كاریی داشكاندن له نرخی كاره‌بای پڕۆژه‌ی ڕووناكی به‌م شێوه‌یه هاتووه، هەموو هاوبەشێک 30 ڕۆژی سه‌ره‌تای پڕۆژه‌ی ڕووناكی %50ی داشكاندنی بۆ ده‌كرێت، واتە ئەگەر هاووڵاتییەک ماوەی پسولەكەی 45 ڕۆژ بێت، 18 ڕۆژی پڕۆژه‌ی ڕووناكی بێت، ماوەی 18 ڕۆژ داشكاندنی %50ی بۆ دەکرێت و بۆ مانگی داهاتوو 12 ڕۆژی دیكه چەند یەکەی خه‌رجكردووه بەهەمان شێوە %50ی داشکاندنی بۆ دەکرێت، 18 ڕۆژه‌كه‌ی تر بە ڕێژه‌ی %25 داشكاندنی بۆ دەکرێت، بۆ داشکاندنی %15ی بە هەمان شێوەیە واتە هیچ داشكاندێكی نافەوتێت.
له كۆتایی بڵاوكراوه‌كه‌دا دڵنیایی به هاووڵاتییان ده‌درێت و نووسراوه، هیچ هاوبەشێكی كارەبا یەکەی زیادەی بۆ هەژمار ناکرێت و هیچ پارەیه‌كی زیادەی بۆ نایەتەوە.