زیاتر له 200 هه‌زار ده‌نگده‌ر كارتی ده‌نگدانیان وه‌رنه‌گرتووه‌ته‌وه

كۆمسیۆن داوا له ته‌واوی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كات كارتی ده‌نگدان وه‌ربگرنه‌وه
كۆمسیۆن داوا له ده‌نگده‌رانی تایبه‌ت ده‌كات سه‌ردانی بنكه‌كانی ده‌نگدان بكه‌ن و كارته‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه، چونكه تائێستا زیاتر له 200 هه‌زار ده‌نگده‌ر كارته‌كانیان وه‌رنه‌گرتووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بڵاویكرده‌وه، بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی عێراق 1 ملیۆن و 313 هەزار و 859 كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه، به‌ڵام له‌و ڕێژه‌یه‌دا تائێستا 211 هەزار و 267 كه‌س سه‌ردانی بنكه‌كانیان بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارته‌كانیان نه‌كردووه و داوا ده‌كه‌ین به زووترین كات كارتی ده‌نگدانیان بۆ بێبه‌ش نه‌بوون له پرۆسه‌كه وه‌ربگرنه‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كۆمسیۆن، تائێستا 1.099.321 كارتی ده‌نگدان به‌سه‌ر ده‌نگده‌رانی تایبه‌ت دابه‌ش كراوه و 211.267 كارتیش دابه‌ش نه‌كراوه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ڕۆژی 9ی 11ی 2025 ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ سەرجەم ئەندامانی هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت و ڕۆژی 11ی 11ی 2025 ده‌نگدانی گشتی بۆ هاووڵاتییان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی عێراق ئه‌نجام ده‌درێت.