پایتەخت

ئه‌مڕۆ حاجی ئۆمه‌ران ساردترین ناوچه‌ی كوردستانه‌

ئه‌مڕۆ حاجی ئۆمه‌ران ساردترین ناوچه‌ی كوردستانه‌
کورتە

كه‌شناسی پێشبینییه‌كانیی خۆی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردوزو

كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان له‌ بڵاوكراوه‌یه‌كدا پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وای بۆ 48 كاتژمێری دیكه‌ ڕاگه‌یاند و باس له‌وه‌ ده‌كات، پله‌كانی گه‌رما نزتر ده‌بنه‌وه‌ و حاجی ئۆمه‌رانیش ساردترین ناوچه‌ی كوردستانه‌.

 

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی مه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ ئاسمانی ناوچه‌ جیاوازه‌كانی كوردستان ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام تزمده‌بێته‌وه‌، بۆ سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ش ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش وه‌كو ئه‌مڕۆ ده‌بێت.

 

له‌ بڵاوكراوه‌كه‌ی كه‌شناسی هاتووه‌، حاجی ئۆمه‌ران به‌ تۆماركردنی 25 پله‌ی سیلیزی وه‌ك ساردترین ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت و ئیاره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمییانیش به‌ تۆماركردنی 39 پله‌ی سیلیزی ده‌بێته‌ گه‌رمترین ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان.

 

هەولێر : 36 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 34 پلەی سیلیزی

دهۆک : 35 پلەی سیلیزی

زاخۆ :36 پلەی سیلیزی

ئامێدی : 31 پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 36 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 37 پلەی سیلیزی 

هەڵەبجە : 33 پلەی سیلیزی

سۆران : 35 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 25 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 39 پلەی سیلیزی

07 تشرینی یەکەم 2025 12:55 6
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025