پایتەخت

به‌غدا 60 ملیار دیناری تر بۆ جووتیارانی كورد ده‌نێرێت

به‌غدا 60 ملیار دیناری تر بۆ جووتیارانی كورد ده‌نێرێت
کورتە

دوای خه‌رجكردنی 57 ملیار دینار وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق 60 ملیار دیناری دیكه‌ بۆ جووتیارانی كوردستان خه‌رج ده‌كات

وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق به‌نیازه‌ نزیكه‌ی 60 ملیار یناری دیكه‌ بۆ جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان و له‌ چوارچێوه‌ی ماف و شایسته‌ داراییه‌كانیان خه‌رج بكات.

 

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی هه‌ولێر ئاشكرای كرد، تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ حكومه‌تی عێراق بڕی 60 ملیار دیناری دیكه‌ بۆ جووتیارانی هه‌ر چوار پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج ده‌كات و پرۆسه‌ی خه‌رجكردنی شایسته‌ داراییه‌كانی جووتیارانی كوردستان و وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافه‌كانیان له‌ژێر چاودێری وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ده‌بێت و كاره‌كه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

 

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تی بازرگانی حكومه‌تی عێراق بڕی 57 ملیار دیناری دیكه‌ی بۆ جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج كرد.

07 تشرینی یەکەم 2025 12:38 87
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025