پیاوێك به تۆمه‌تی كوشتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌ستگیركرا

پۆلیسی سلێمانی ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سه‌ی ڕاگه‌یاند، كه هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی دایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و كوشتی
دوای ئه‌وه‌ی له دره‌نگانی شه‌وی رابردوو ئافره‌تێك له سلێمانی كوژرا، پۆلیسی پارێزگاكه تۆمه‌تباره‌كه‌ی ده‌ستگیر كرد و له بڵاوكراوه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: "بكوژ هاوسه‌ری قوربانییه‌كه‌یه"
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه، شەوی ڕابردوو هێزەکانمان لەڕووداوێکی کوشتن لەگەڕەکی کارێزە وشکی شاری سلێمانی ئاگادار کرانەوە، دەستبەجێ مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و لەلایەن تیمەکانی بەڵگەی تاوان کەشف و هێڵکاریی بۆ شوێنی تاوانەکە ئەنجامدرا و بەڕێز دادوەر بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ تۆمەتبار دەرکرد و توانرا تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنەوە دەستگیر بکرێت.
له بڵاوكراوه‌كه‌ی پۆلیسی سلێمانی ئه‌وه ڕوونكراوه‌ته‌وه، كه بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوت کە ژنەکە لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژراوە و هۆکاری ڕووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ کێشەی خێزانی.
پۆلیسی سلێمانی سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی تۆمه‌تباره‌كه نووسیویه‌تی، لەئێستادا تۆمەتبار (س، ف، ح) لەدایکبووی 1996 بە بڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادان ڕاگیراوە و لەلایەن نووسینگەی لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی کوشتن پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکە بەردەوامە.