به‌غدا ده‌رزی و ده‌رمان به كه‌می ده‌نێرێت

نه‌خۆشخانه‌ی ڕاپه‌ڕین نیگه‌رانه له‌وه‌ی به‌غدا ده‌رزی گه‌شه‌ی منداڵ به كه‌می ده‌نێرێت
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی فیدڕاڵ ده‌رزی و ژماره‌یه‌ك ده‌رمانی تایبه‌ت و دیاریكراو به‌شێوه‌یه‌كی كه‌م و به‌ڕێژه‌یه‌كی ناپێویست ده‌نێرێته هه‌ولێر و ئه‌مه‌ش كێشه‌ی بۆ نه‌خرخشانه‌ی ڕاپه‌ڕین دروست كردووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه د. مه‌حموود محه‌ممه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ڕاپه‌ڕینی فێركاری بۆ منداڵان ڕایگه‌یاند، حكومه‌تی فیدڕاڵ هاوشێوه‌ی پرسی مووچه، كه‌ی ئاره‌زووی هه‌بوو ده‌رزی و ده‌رمان ده‌نێرێته هه‌ولێر، ئێمه به‌هۆی زۆری ڕێژه‌ی نه‌خۆشه‌وه گرفتی نه‌بوونی ده‌رزیمان هه‌یه و له‌نێویشیاندا ده‌رزی گه‌شه.
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ساڵانه به‌غدا ژماره‌یه‌ك كه‌می ده‌رزی گه‌شه ده‌نێرێته هه‌ولێر، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی قه‌ره‌باڵغی و دروستبوونی گرفت بۆ نه‌خۆشه‌كانمان.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، نه‌خۆشخانه ڕاپه‌ڕین خاوه‌ن 3 هه‌زار فایل و نه‌خۆشه به‌ڵام عێراق له 3 مانگدا 200 ده‌رزی گه‌شه‌ی بۆ ده‌نێرێت و ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی و كاردانه‌وه‌ی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.