تاڵیبان: نابێت فه‌رمانبه‌ران مۆبایلی زیره‌ك به‌كاربهێنن

حكومه‌تی تاڵیبان قه‌ده‌غه‌كردنی مۆبایلی له دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه‌كانی ئه‌فغانستان ڕاگه‌یاند
له بڕیارێكی نوێ و سه‌رسامكه‌ردا حكومه‌تی تاڵیبان به‌كارهێنانی مۆبایلی زیره‌كی له سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی وڵاته‌كه‌ی قه‌ده‌غه كرد.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای حكومه‌تی تاڵیبان ڕایگه‌یاند، له‌مه‌ودوا هیچ فه‌رمانبه‌رێكی كه‌رته په‌روه‌رده‌ییه‌كان بۆیان نییه مۆبایلی زیره‌ك له‌كاتی ده‌وامی فه‌رمی به‌كاربهێنن، بڕیاره‌كه‌مان به سه‌رجه‌م دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه‌كان بڵاوكردووه‌ته‌وه و ته‌واوی فه‌رمانبه‌رانمان ئاگادار كردووه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ر دژی بڕیاره‌كه‌ش مامه‌ڵه بكه‌ن ڕووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه‌ی قوڕسی یاسایی ده‌بن.
له‌وباره‌یه‌وه پێگه‌ی هه‌واڵی ئیندیپێنتد بڵاویكرده‌وه، وه‌زاره‌تی هاندان بۆ چاكه و وه‌ستانی خراپه‌كاری حكومه‌تی تاڵیبان چاودێری پرۆسه‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره‌ی له ئه‌ستۆ گرتووه و ته‌واوی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه‌كان ده‌بێت ئه‌م بریاره جێبه‌جێ بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، هۆكاری ده‌ركردنی ئه‌م بڕیاره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ی كه فه‌رمانبه‌رانی دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی زیاده‌ره‌وی سه‌رقاڵی به‌كارهێنانی مۆبایلن و ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌ی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.