عێراق شه‌مه‌نده‌فه‌ر ده‌هێنێته زاخۆ

لە ڕێگەی هێڵێکی شەمەندەفەرەوە عێراق و هه‌رێمی كوردستانه به توركیا و ئاڵوگۆڕكردنی كاڵا و پرسی بازرگانی دەبەسترێتەوە
حكومه‌تی عێراق له هه‌وڵێكی نوێ‌دا بۆ په‌ره‌پێدانی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر به‌نیازه هێڵێكی نوێی شه‌مه‌نده‌فه‌ر بگه‌یه‌نێته زاخۆ و موسڵ و به‌غدا به زاخۆ ده‌به‌ستێته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی عێراق بڵاویكرده‌وه، له داهاتووییه‌كی نزیكدا دوو هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر دروست ده‌كه‌ین، كه یه‌كێكیان به‌نده‌ری فاو به فیشخافور تا زاخۆ ده‌به‌ستێته‌وه و ئامانج له‌م پڕۆژه‌یه به‌ستنه‌وه‌ی عێراق و هه‌رێمی كوردستانه به توركیا و ئاڵوگۆڕكردنی كاڵا و پرسی بازرگانی.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، درێژی ئه‌م ھێڵه شه‌مه‌نده‌فه‌ره نوێیه زیاتره له 1 هه‌زار و 175 كیلۆمه‌تر كه به‌شێوه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو و مۆدێرن دروست ده‌كرێت.