وەزارەتی دارایی لەسەر کەمکردنەوەی مووچە هاتە دەنگ

لەسەر دەنگۆی كەمكردنەوە و راگرتنی مووچەی سوپای عێراق وەزارەتی دارایی ڕوونکردنەوە دەدات
دوای بڵاوکردنەوەی دەنگۆی کەمکردنەوەی مووچەی کارمەندانی پۆلیس و سوپای عێراق وەزارەتی دارایی ڕوونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویکردەوە، چەند رۆژێكە بە فراوانی دەنگۆی كەمكردنەوە و راگرتنی مووچەی سوپای عێراق و پۆلیس بڵاوكراوەتەوە، وەزارەت ئەم دەنگۆیە رەتدەکاتەوە.
وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر لێدوانی وەزیری دارایی گووتی: "تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق هیچ لێدوانێکی لەو بارەیەوە نەداوە و بڵاوكردنەوەی هەواڵەكە بۆ چەواشەکردنی ڕای گشتی و هاندانی ئاژاوەیە لە نێوان هاووڵاتییاندا".
وەزارەتی دارایی جەخت لەوە دەکاتەوە، مووچە بەپێی یاسا و خشتەی کاتی پەسەندکراو دەدرێت، ئەركی خۆیان بەرامبەر فەرمانبەران و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان جێبەجێ دەكەن.
وەزارەتی دارایی عێراق هۆشداریشی داوە، ئەو کەسانەی ئەم جۆرە هەواڵە بڵاو دەكەنەوە، رووبەڕووی یاسا دەكاتەوە.