من مووچەخۆرم؛ موڵکەکانی چاڤیڵاندم نەکڕیوەتەوە

ئەو کەسەی کە دوێنێ لە میدیاکان وا بڵاوکرایەوە کە تەواوی مووڵەکانی چاڤیلاندی کڕیوەتەوە لەسەر ئەم هەواڵە هاتە دەنگ
ئەو گەنجە سەرمایەدارەی دوێنێ وێنە و ناوی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوویەوە، کە موڵەکەکانی چاڤی کڕیبوویەوە، ئەم دەنگۆیانەی ڕەت کردەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، ئاكار محەممەد، ئەو گەنجەی دوێنێ وێنەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوویەوە کە گوایە هەڵساوە بە کڕینەوە 60 موڵکی چاڤی، ڕایگەیاند، " کارمەند و مووچەخۆریی مانگانەم هەر لەسنووری پارێزگای سلێمانی، هیچ موڵکێکێم نەکڕیوەتەوە."
لە درێژەی ڕوونکردنەوەی ئەم گەنجەدا هاتووە، داوا لە میدیاکان دەکات هەرچی زووە وێنە و ناوی بسڕنەوە و ئەم هەڵەیە ڕاست بکەنەوە، چونکە ئەو بە دوور و نزیک پەیوەندی بە بابەتی کڕینەوە موڵکەکانەی چاڤییەوە نییە، بە پێوەچەوانەوە هەر کەس و دەزگایەک بەردەوام بێت لە بڵاوکردنەوەی ناو و وێنەی ناوبارو ناچار ڕێگەی یاسایی لەدژیان دەگرێتەبەر.
ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ یەکشەممە لە بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێکردنی دووی سلێمانی سەر بە وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان، 60 موڵکی ناو پڕۆژەی گەشتیاریی چاڤی لاند بە بڕی زیاتر لە 91 ملیار دینار فرۆشران.