لە شارێکی عێراق هەڕەشەی بایکۆتی لیستەکەی سوودانی دەکرێت

لەگە نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق جووتیارانی شارێکی عێراق بایکۆتی لیستەکەی سوودانی دەکەن
جووتیارانی دیوانیە دژی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق خۆپیشاندانیان کرد و هەڕەشەی بایکۆتکردنی لیستەکەی سوودانی لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی عێراق کرد.
ئەمڕۆ جووتیارانی شاری دیوانیه به سەرۆکایەتیی حهسهن دیوان شبلاوی، سهرۆكی ههماههنگیی جووتیارانی دیوانیه خۆپیشاندانێکیان دژی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڕێوەبرد و ڕایانگەیاند، ئێمە لەلایەن حکومەتەوە پشتگوێ خراوین و لەبیر کراوین، زەوی و زارەکانمان کێشە و گرفتی هەیە و حکومەت تاوەکو ئێستا هیچ هەوڵێکی بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان نەداوە.
ئەو جووتیارە ناڕازییانە لە خۆپیشاندانەکەیاندا ڕایانگەیاند، تاوەکو ڕێکەوتی 10ی ئەم مانگە دەرفەت بە سوودانی دەدەن گرفتەکانیان چارەسەر بکات، ئەگەریش سوودانی کێشەکان چارەسەر نەکات، ئەوا لیستی بەربژێرەکانی ئەو بایکۆت دەکەن و ناهێڵن لە هەڵبژاردنەکانی ئەمجارەی عێراقدا سوودانی و لیستەکەی سەرکەوتوو بن.