پایتەخت

سبەی گەرمترین ڕۆژ دەبێت

سبەی گەرمترین ڕۆژ دەبێت
کورتە

سبەی بە گەرمترین ڕۆژی ئەم مانگە دیاری دەکرێت

سبەی بە گەرمترین ڕۆژی ئەم مانگە دیاری دەکرێت و شارەزایەکی کەشناسی هۆشدرایی لە هاتنی هەوایەکی سارد دەدات.

 

ئەمڕۆ شەممە ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی بڵاویکردەوە، سبەی یەکشەمە لە ئەنجامی کاریگەری بەردەوامی ئەو بەرزە پاڵەپەستۆی لەسەر بەرگەهەوای ناوچەکە جێگیر بووە پلەکانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ بەرێژەی 1 بۆ 2 پلە بەرزتر دەبێتەوە.

 

شارەزایەکە پێشبینی دەکات، کەشەکە بەڕاورد بە ئەمڕۆ گەرمتر دەبێت لەگەڵ بەردەوامی کەشوهەوای سارد و باراناوی لەناوچەکانی سنووری دەریای ناوەراست و باشوری ئەوروپا.

 

بەگووتەی ئاراس جەبار، لە دوو سبەی دووشەممەوە  بۆ رۆژانی دواتر کاریگەری ئەو بەرزە پاڵەپەستۆیە هێدی هێدی لاواز ئەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک نزمدەبنەوە.

 

لە درێژەی بڵاوکراوەکەدا هاتووە، دوا بەدوای ئەوە پێشبینی دەکرێت لە رۆژی پێنجشەمە بەدواوە کاریگەری ئەو نزمە پاڵەپەستۆیەی لە کاتی ئێستا لەوڵاتانی ئەوروپا کەشێکی سارد و باراناوی دروستکردوە بەرەو ناوچەکانی سوریا و عێراق و هەرێمی کوردستان جوڵە بکات.

 

ئەو شارەزایەی کەشناسی جەخت لەوەدەکاتەوە، بارستە هەوایەکی فێنک لەگەڵ خۆیدا دەهێنێتە ناوچەکەوە و پلەکانی گەرما بەرێژەیەکی زۆر نزمدەبنەوە بەڵام ئەگەری بارانبارینی لێناکرێت بارستە هەواکە بەگەیشتنی بەناوچەکە وشک دەبێت.

04 تشرینی یەکەم 2025 23:06 14
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025