ترەمپ دوا مۆڵەت دەداتە حەماس

هەڕەشەی پیشاندانی دۆزەخ لە بزووتنەوەی حەماس دەکرێت ئەگەر بێت و بەڕێککەوتنی ئەمریکا و ئیسیرائیل ڕازی نەبێت
سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشە لە بزوینەوەی حەماس دەکات و دوا مۆڵەتیان پێدەدات.
ئەمڕۆ هەینی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیاڵ نووسی، بزوتنەوەی حەماس چەندین ساڵە بووەتە هەڕەشەیەکی دڕندانە بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، چەندین کەسیشیان کوشتووە و تا حاڵەتەکە گەیشتە هێرشەکەی 7ـی ئۆکتۆبەر.
گووتیشی، وەکو تۆڵەیەک تا ئێستا 25 هەزار سەربازی حەماس کوژراون، زۆربەشی ئەوانەی ماونەتەوە لەڕووی سەربازییەوە ئابڵوقە دراون و تەنیا چاوەڕێ دەکرێ من فەرمان بە هێرشکردنە سەریان بدەم.
دۆناڵد ترەمپ لەبارەی ڕێککەوتنێک بۆ هێناندەی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نووسیویەتی، وڵاتە گەورە و بەهێز و دەوڵەمەندەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی دیکە، لەگەڵ ئەمریکادا رێککەوتوون، ئیسرائیلیش واژۆی لەسەر پلانەکەی کردووە بۆ ئەوەی "دوای 3000 ساڵ، ئاشتی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەدیبێت، ئەم رێککەوتنە دەرفەتێکە بۆ حەماس، ژیانی هەموو چەکدارە ماوەکانی حەماسیش دەپارێزێت، وردەکاریی بەڵگەنامەکە بۆ جیهان ئاشکرایە و بۆ هەموو لایەک رێککەوتنێکی نایابە!
سەرۆکی ئەمریکا جەختی دەکاتەوە، کە حەماس دەبێت تا کاتژمێر 06:00ـی ئێوارەی رۆژی یەکشەممە داهاتوو بە کاتی واشنتن، واتە 01:00ـی بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە بەکاتی هەولێر و غەززە، بە رێککەوتن رازی ببێت، ئەگەرنا رووبەڕووی "دۆزەخێک" دەبنەوە کە کەس پێشتر وێنەی نەبینیوە.
ترەمپ داواش لە "هەموو فەلەستینییە بێتاوانەکان" دەکات، دەستبەجێ ئەو ناوچانە چۆڵ بکەن کە ئەگەری هەیە لە داهاتوودا ببنە شوێنی مەرگ و بچنە بەشە ئارامترەکانی غەززە، هەمووان بە باشی چاودێری دەکرێن لەلایەن ئەوانەی چاوەڕێن یارمەتی بدەن.