سوودانی ره‌زامه‌ندی له گۆڕینی ناوی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی دا

سوودانی نووسراوی گۆڕینی ناوی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی واژو كرد و بڕیاره‌كه‌ی په‌سه‌ند كرد
دوای ئه‌وه‌ی داواكرا كه ناوی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی بگۆڕدرێت بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی جه‌لال تاڵه‌بانی سوودانی هاته ده‌نگ و له ساڵیادی كۆچی دوایی كردنی داواكارییه‌كه‌ی واژۆ كرد.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویكرده‌وه، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز محەمەد شەیاع سودانی، فەرمانی کرد ناوی (فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی) بگۆڕدرێت بۆ (فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی)، ئەمەش لەسەر بنەمای داواکارییەکی پێشوو کە لەلایەن دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی"ـیەوە پێشکەشکرابوو.
له بڵاوكراوه‌كه ئه‌وه‌ش هاتووه، ئەم فەرمانەی بەڕێزیان وەک پێزانینێک بۆ ڕۆڵی مێژوویی سەرۆکی کۆچکردوو و خەباتی درێژخایەنی دژ بە دەسەڵاتی دیکتاتۆری دێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ 8 ساڵ تێپه‌ڕی به‌سه‌ر كۆچی دوایی كردنی جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆككۆماری پێشووی عێراق و سه‌رۆكی پێشووی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان.