حاكم ناز نووری وهڵامی دادگهی سلێمانی دهداتهوه

حاكم ناز نووری سکاڵا لەسەر سەرۆکایەتی دادگەی تێهەڵچوونەوەی سلێمانی تۆمار دەکات
دوای ئهوهی دادگهی سلێمانی له بڵاوكراوهیهكدا هێرشی توندی كرده سهر حاكم ناز نووری و پێی گووت: "هیچ سیفهتێكی دادوهری نییه"، خاتوونه دادوهرهكه هاتووهته دهنگ و بهنیازه سكاڵا لهسهر تۆمار بكات.
ئهمڕۆ ههینی دادگهی سلێمانی بڵاویكردهوه، ماوەیەکە کەسانێک کە هیچ سیفەتێکى دادوەرییان نییە و لە پەیکەرى پێکهاتەى ئەنجوومەنى دادوەرى دادوەر نین، بەڵام بەناوى دادوەرەوە خۆیان دەناسێنن و لە سایت و کەناڵەكانەوە دەرئەكەون و قسەو ئاماژەى بێ سەروبەر بڵاودەکەنەوە، بۆیە بەناوی سەرۆكایەتی دادگەی تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی كە بەشێكە لە ئەنجوومەنى دادوەرى هەرێمی كوردستان هەموو ئەوانە ئاگادار دەكەینەوە کە بە کردەیی دادوەر نین و سەربە ئەنجوومەنى دادوەرى هەرێمى کوردستان یان دەسەڵاتی دادوەریی عیراق نین، جارێکیتر نازناوى دادوەر بەکار نەهێنن و خۆیانی پێ نەناسێنن.
دادگهی سلێمانی له بڵاوكراوهكهی نووسیویهتی، ماوهیهكه دەبینین کەسێک بەناوی (ناز نوری عارف) بۆ خۆدەرخستن خۆی بە (حاکم ناز)لە کەناڵ و سایتەکان ناوزەد دەکات و بەپێی حەزی خۆی و چۆنی پێخۆشە سیناریۆ دادەڕێژێت و كەیس دروست دەكات و سوکایەتی بەدامەزراوەی دادوەری و دامەزراوەکانی تر دەکات و هەستی ناسکی خەڵک دەورووژێنێت، گوایە دادوەر بووە و وازی هێناوە. لە ڕاستیدا ئەو کەسە هیچ کاتێک دادوەر نەبووە و لەسەر سەکۆی دادوەری دانەنیشتووە و لەتەمەنیدا دادوەریی نێوان دوو کەسی نەکردووە.
دوای ئهم بڵاوكراوهیه حاكم ناز نوری وهڵامی دادگهی سلێمانی دایهوه و ڕایگهیاند، سكاڵا لەسەر سەرۆكایەتی دادگهی تێهەڵچوونەوەی سلێمانی تۆمار دەكەم، چونكە سوكایەتییان بە داواكاری گشتی كردووە و جیاوازی دەكەن لە نێوان داواكاری گشتی و دادوەراندا كە چاودێری تەواوی بڕیارەكانی دادوەران دەكات لە هەموو قۆناغەكاندا، ئەوهش هەویەی دادوەرییەكەم.