گرفتی هەناردەکردنی نەوت چارەسەر کرا

دوای وەستانی پڕۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ڕاگەیەندرواێکی بەپەلەی بڵاوکردەوە
دوای ئەوەی لە بەندەری جەیهانی تورکی، گرفت بۆ هەناردەکردنی نەوتی کوردستان دروستبوو و وەستا وەزارەتی سامانە سروشتییەکان هەواڵی چارەسەرکردنی کێشەکەی ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ رێكەوتی 3ی تشرینی یەكەمی 2025 بەهۆی دروستبوونی چەند كێشەیەكی تەكنیكی لە بەندەری جەیهانی توركی، هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بەندەرەكە ڕاوەستا.
لە بڵاوکراوەکەی سامانە سروشتییەکان هاتووە، لەكاتی ئێستادا ئەم كێشانە بەتەواویی چارەسەركراون و هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان دووبارە دەستی پێكردەوەو بەردەوامە.