ئۆپەراسیۆنی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستیپێکرد

لە دوێنێ شەوەوە ئەمریکا دەیان فڕۆکەی بەرەو ئەوروپا و دواتر بەرەو ڕۆژهەڵانی ناوەڕاست ناردووە
گۆڤارێکی ئەمریکی زانیاری شۆکهێنەر و مەترسیدار لەسەر جوڵە فڕۆکە زەبەلاحەکانی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاشکرا دەکات و دەڵێت: "48 کاتژمێری داهاتوو یەکلاکەرەوەیە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست"
گۆڤاری زە نیوز ویکی ئەمریكی ڕاپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، ئۆپەراسیۆنی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستپێدەکات و درەنگانی شەوی ڕابردوو دەیان فڕۆکەی گەورە و زەبەلاحی سووتەمەنی لە ئەمریکاوە بەرەو بنکەی ئاسمانی عودەید لە قەتەر جوڵەیان کردووە.
لەلایەکی دیکەوە، Defence_Index کە هەژمارێکی تایبەت بە چاودێریکردنی دۆخی سەربازییە لە ئێکس نووسیویەتی، دوێنێ شەو نزیکەی 12 فڕۆکەی تانکەری KC-135 ستراتۆتانکەر لەگەڵ دەیان فڕۆکەی سوتەمەنی هەڵگری هێزی ئاسمانی ئەمریکا بەرەو ئەوروپا و دواتر بەرەو ڕۆژهەڵانی ناوەڕاست بەڕێکەوتن.
ئەو هەژمارە لە کۆتاییدا باسی لەوە کردووە، دوای 48 کاتژمێری دیکە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست یەکلاییکەرەوە دەبێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە داهاتووییەکی نزیک شتی زۆر گەورە و گۆڕانکاری بێ وێنە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕوودەدات و ئەمریکا ئامانجەکانی دەپێکێت.