پایتەخت

زیاتر لە 21 ملیۆن دەنگدەر بەشداری ئەم هەڵبژاردنه

کورتە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامارێکی تایبەتی بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بڵاوکردەوە

وا بڕیارە لە سەرەتای مانگی 11ـی ئەمساڵ زیاتر لە 21 ملیۆن کەس بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بکەن.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە ئامارێکدا ئاشکرای کرد، لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق 21 ملیۆن و 404 هەزار و 291 دەنگدەر بەشداری هەردوو پرۆسەی دەنگدانی تایبەت و دەنگدانی گشتی دەکەن.

لە ئامارەکەی کۆمسیۆن هاتووە، 20 ملیۆن و 63 هەزار و 773 دەنگدەر لە هەڵبژاردنی گشتی و لە ڕۆژی 11ـی 11، لە 8 هەزار و 703 ناوەندی دەنگدان و لە 39 هەزار و 285 وێستگە دەنگ دەدەن.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان باس لەوەش دەکات، ملیۆنێک و 313 هەزار و 980 دەنگدەر لە  پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بەشداری دەکەن و لە 809 ناوەندی دەنگدان و لە 4 هەزار و 501 وێستگە دەنگەکانی خۆیان دەدەن.

بەگوێرەی زانیارییەکان، لەم هەڵبژاردنەدڵ 26 هەزار و 537 ئاوارە بەشداری پرۆسەی دەنگدان دەکات.

03 تشرینی یەکەم 2025 10:29 39
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025