پایتەخت

کەژاوەی ئۆتۆمبێلەکان کە ببنە مایەیی گرتنی ڕێگە قەدەغەیە

کەژاوەی ئۆتۆمبێلەکان کە ببنە مایەیی گرتنی ڕێگە قەدەغەیە
کورتە

پارێزگاری سلێمانی کاروان و کەژاوەی یەک لەدوا یەکەکانی ئۆتۆمبێلەکان لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن قەدەغە دەکات

پارێزگاری سلێمانی کاروان و کەژاوەی یەک لەدوا یەکەکانی ئۆتۆمبێلەکان لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن قەدەغە دەکات و ژمارەیەک بڕیاری گرنگ لە پێناو بەرژەوەندی گشتی دەردەکات.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، سەرۆکی لیژنەی ئارامیی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردوە، لەسەر بنەمای کۆبوونەوەی ڕۆژی 5ـی 8ـی 2025، لیژنەی باڵای ئارامیی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدراڵ لە پارێزگای سلێمانیدا، پەیوەست بە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدراڵ ژمارەیەک بڕیار دەرکرا.

 

پارێزگاری سلێمانی، داوا لە هەموولایەک دەکات پابەندی ئەم خاڵانەی خوارەوە بن:

 

- پێویستە هەموولایەک پابەندی یاسا، بڕیار، ڕێنمایی و ڕێساکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و لیژنەی باڵای ئارامیی هەرێمی کوردستان بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدراڵ بن.

 

- پێویستە هەموو کاندید، قەوارە، هاوپەیمانێتییەکان، هەوادار و پشتیوانەکانیان بە شێوازێکی مەدەنیانەی دوور لە توندوتیژیی و بەریەککەوتن، بە پاراستنی تەواوی ئارامیی و ئاسایش و سەقامگیریی گشتییەوە، بانگەشەی هەڵبژاردنەکان بکەن.

 

- هەڵگرتنی چەک و دیاردەی چەکداریی و نمایشی سەربازیی لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا قەدەغەن.

 

- کاروان و کەژاوەی لەدوای یەک و درێژی ئۆتۆمبێل، کە ببنە مایەی تێکدانی هاتووچۆی گشتیی و گرتنی ڕێگاو شەقامەکان، قەدەغەن.

 

- داوا لە هەموولایەک دەکەن لە هەر ڕووداو و دۆخێکی نەخوازراودا، پەنا بۆ دادگە و بۆ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقی فیدراڵ و دامەزراوە فەرمییەکان ببەن و لە هەر ڕووبەڕووبوونەوەو هێرش و تۆڵەکردنەوەیەکی کەسیی و کۆیی، خۆیان بەدوور بگرن.

 

- پابەندی تەواوی ڕێنمایی و ڕێکارەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی و شارەوانیی یەکە کارگێڕییەکان و بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی و فەرمانگا پەیوەندیدارەکانی تایبەت بە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان بن.

 

- پێویستە هەموو فەرمانگاکانی حکومەت، هاوکار بن لە فەراهەمکردنی زەمینەیەکی یاسایی هاوبەش و هاوسەنگ بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەکە بەبێ جیاوازیی، نابێت هیچ بانگەشەیەکی هەڵبژاردن لە فەرمانگا حکومییەکاندا بکرێت و، نابێت هیچ کەلوپەل و کەرەستەیەکی ماڵیی و دارایی و شوێنێکی حکومەت بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنەکان بەکاربهێنرێت.

02 تشرینی یەکەم 2025 21:34 43
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025