هەر کاندید و لایەنێکی سیاسی پابەند نەبێت پۆستەرەکانیان لێ دەکرێنەوە

هاتووچۆی ڕاپەڕین هۆشدرای تووند دەداتە کاندید و لایەنە سیاسییەکان
بەهۆی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە هاتووچۆی ڕاپەڕین هۆشدرای تووند دەداتە کاندید و لایەنە سیاسییەکانی بەشدار بوو داوایان لێدەکات پابەندی ڕێنماییەکان بن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا جەخت لەوەدەکاتەوە، ئاگاداری لایەنە سیاسیەکان و کاندیدەکان دەکەنەوە، لە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردندا، وێنە و پۆستەری کاندیدان و پارتەکان لەو جێگا و شوێنانە دانەنێن کە دەبێتە هۆی شاردنەوەی هێماکانی هاتووچۆ و گڵۆپی ترافیک لایتەکان.
بەگووتەی هاتووچۆی ڕاپەڕین، پۆستەر لەسەر شۆستە و لە بەرامبەر هێڵەکانی پەڕینەوە دانەنێن کە ببێتە هۆی ئاستەنگی هاتووچۆ، چونکە دەبێتە هۆی بێزاری شۆفێران و ناوچەی کوێر دروست دەبێت.
لەبارەی بێزارکردنی هاووڵاتییان هاتووە ئاماژە بەوەدەکات، سەرەڕای ئەوەی دیاردەیەکی ناشارستانییە ڕیکلام و بانگەشەکان بێتە هۆی ئاستەنگی و بێزارکردنی هاووڵاتییان چ شۆفێر بێت یاخود پیادەڕۆ.
لە کۆتاییدا بەرێوەبەرایەتییەکە داوایەک ئاڕاستەی بانگەشەکاران دەکات، هەر لایەنێکی سیاسی یاخود کاندیدەکان پابەندن نەبن ئەوە داوای یاسایی لە سەر لایەنی سەرپێچیکار تۆمار دەکەن و پۆستەرەکانیان لێ دەکرێنەوە.