پایتەخت

مامۆستایەک قوتابییەکی تەمەن 14 ساڵانی ئەشکەنجە داوە

  مامۆستایەک قوتابییەکی تەمەن 14 ساڵانی ئەشکەنجە داوە
کورتە

قوتابییەکی 14 ساڵان بەهۆی لێدانی مامۆستاکەیەوە گیانی لەدەستدا 

 

مامۆستایەک قوتابییەکی تەمەن 14 ساڵانی ئەشکەنجە داوە و بەهۆی قورسی و زۆریی ئازارەکەیەوە قوتابییەکە گیانی لەدەستداوە. 

 

بەپێی هەواڵی ناوەندی دیدبانی ئێران، قوتابییەکی تەمەن 14 ساڵان بە ناوی نیما نەجەفی، خەڵکی شاری مازەندەران بەهۆی ئەوەی مامۆستاکەی لێی داوە و ئەشکەنجەی کردووە، تووشی جەڵتەی دڵ بووە و گیانی لەدەستداوە. 

 

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن، کە پۆلیس و بنەماڵەی قوتابییەکە کامێرای چاودێریی قوتابخانەکەیان سەیر کردووە و بۆیان دەرکەوتووە، کە مامۆستاکە ئەو قوتابییەی ناچار کردووە دوو جار بە دەوری حەوشەی قوتابخانەکەدا هەڵبێت و دواتر لێی داوە و ئازاری پێ گەیاندووە، هەر بەمەشەوە نەوەستاوە و ئەشکەنجەی داوە. 

 

بنەماڵەی نیما نەجەفی ڕایانگەیاندووە، کوڕەکەمان کێشی زۆر بوو، مامۆستاکەی بەبێ هیچ مافێک لە منداڵەکەمان داوە و ئەشکەنجەی کردووە، دادپزیشکیش لەوبارەوە ڕایگەیاندووە، بەهۆی قورسیی ئەشکەنجەکەوە قوتابییەکە تووشی جەڵتەی دڵ بووە و مردووە.

02 تشرینی یەکەم 2025 18:54 532
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025