پایتەخت

داواکارین هەموو لایەک بە گیانی بەرپرسیارانەوە مامەڵە بکەن

داواکارین هەموو لایەک بە گیانی بەرپرسیارانەوە مامەڵە بکەن
کورتە

پارێزگاری هەڵەبجە داوایەک ئاڕاستەی لیست و بەربژێرەکانی سنووری پارێزگاکە دەکات

بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستپێدەکات و پارێزگاری هەڵەبجە داوایەک ئاڕاستەی لیست و بەربژێرەکانی سنووری پارێزگاکە دەکات.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە نوخشە ناسح، پارێزگاری هەڵەبجە لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەدا، هاووڵاتییانی پارێزگای هەڵەبجە، قەوارە سیاسییە بەشداربووەکان و کاندیدەکان لەگەڵ دەستپێکردنی وادەی فەرمیی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو لایەک دەخوازن.

 

بەگووتەی نوخشە ناسح، داواکارن پرۆسەکە بە شێوەیەکی شارستانی، ئارام و دوور لە گرژی بەڕێوەبچێت، بە جۆرێک لە ئاستی پێگە و مێژووی شکۆمەندانەی پارێزگاکەیان بێت. 

 

لە درێژەی پەیامەکەدا هاتووە، پێویستە هەموو لایەک پابەندی تەواوی یاسا و ڕێنماییەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بن. 

 

پارێزگاری هەڵەبجە جەخت لەوەدەکاتەوە، چاودێریی وردی بێلایەنیی تەواوی دامودەزگا حکومییەکان دەکەن و ڕێگە بە هیچ جۆرە بەکارهێنانێکی گشتی نادرێت بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن. 

 

لە کۆتایی پەیامەکەی نوخشە ناسحدا هاتووە، داواکارن هەموو لایەک بە گیانێکی بەرپرسیارانەوە مامەڵە بکەن، چونکە سەرکەوتنی ئەم پرۆسەیە، سەرکەوتنە بۆ هەموو خەڵکی هەڵەبجەو كوردستان و عێراق.

02 تشرینی یەکەم 2025 17:53 45
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025