پایتەخت

7 هەزار کەس لە کەرکووک دادەمەزرێندرێن

7 هەزار کەس لە کەرکووک دادەمەزرێندرێن
کورتە

بڕیاری دامەزراندن بۆ زیاتر لە 7 هەزار کەس بەشێوەی گرێبەست لە کەرکووک ڕاگەیەندرا

لە پارێزگای کەرکووک دەرچووان دەتوانن لە هەفتەی داهاتووەوە فۆرمی دامەزراندن پڕبکەنەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسی هاوبەش لە نێوان رێبوار تەها پارێزگاری کەرکووک و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا، 7 هەزار هەلی دامەزراندن بۆ خەڵکی کەرکووک راگەیەندرا.

ئەو کەسانەی داوای دامەزراندن دەکەن، لە رێگەی بەستەرێکی ئەلیکترۆنییەوە داواکارییەکانیان پێشکێش دەکەن و بەگوێرەی پێوەرەکان وەردەگیرێن، هەروەها هەوڵدەدرێت رەچاوی هاوسەنگیی نێوان پێکهاتەکانی کەرکووک بکرێت.

 سێشەممەی داهاتوو لینکی دامەزراندنەکە کارا دەبێت و دامەزراندنەکە لە رێگەی لینکێکی ئەلیکترۆنییە و سەر بە پارێزگایە.

هاوكات بەپێی یاسای بودجەی گشتیی سێ ساڵەی عێراق، پشکی کەرکووک لە دامەزراندنی 150 هەزار کەس بەشێوەی گرێبەست، 7 هەزار و 304 کەسە، کە جگە لە کەرتی پەروەردە، سەرجەم کەرتەکانی دیکە دەگرێتەوە.

02 تشرینی یەکەم 2025 14:35 5
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025