وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: ده‌رماڵه و مافه‌كانمان هاوتای عێراق بكه‌ن

وەزاره‌تی ته‌ندروستی کوردستان داوای ده‌رماڵه و ماف و شایسته داراییه‌كانی كارمه‌نده‌كانی دەکات
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كات، بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی جێبه‌جێ بكات و ده‌رماڵه و ماف و شایسته داراییه‌كانی كارمه‌نده‌كانی هاوتای عێراق بكرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه نووسراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا و هاتووه، به‌گوێره‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی كه له 21ـی 2ـی 2024 له دادگه‌ی فیدڕاڵی عێراق ده‌رچووه، پێویسته فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ماف و شایسته داراییه‌كانیان هاوشێوه‌ی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی عێراق بێت و بۆیه پێویسته ئه‌و بڕیاره بۆ كارمه‌نده‌كانی ئێمه‌ش جێبه‌جێ بكرێت.
له نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان باس له‌وه‌شكراوه، پێویسته ڕێژه‌ی ده‌رماڵه‌ی مه‌ترسی كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم له ڕێژه‌ی %50ه‌وه بگۆڕدرێت بۆ ڕێژه‌ی %80، هاوشێوه‌ی كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق و ئه‌مه‌ش بریاری دادگه‌ی فیدڕاڵییه و ده‌بێت پرسی مووچه و شایسته داراییه‌كان هاوتای یه‌كتری بن.
جێی باسه ئه‌و نووسراوه واژۆی د. سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ره و ئاڕاسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كراوه و پێشبینی ده‌كرێت له داهاتووییه‌كی نزیك له‌لایه‌ن عێراقه‌وه په‌سه‌ند بكرێت و كاری پێوه بكرێت.