به‌شار ئه‌سه‌د ژه‌هرخوارد كراوه

بەشار ئەسەد لە یەکێک لە چێشخانەکانی ڕووسیا خواردنی ژەهراوی پێدرا
ڕوانگه‌ی سووری باس له هه‌وڵی كوشتنی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كات و له ڕاپۆرتێكی تایبه‌ته‌دا بۆ یه‌كه‌مجار پرسی ژه‌هرخوارد كردنی ده‌ورووژێنێت و ده‌ڵێت: "لایه‌نێكی تایبه‌ت كاره‌كه‌ی جێبه‌جێ كردووه".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه، به ئامانجی كوشتن و له‌ناوبردنی به‌شار ئه‌سه‌د، لایه‌نێكی سیاسی تایبه‌ت هه‌ڵساوه ژهرخواردی كردووه و ویستوویه‌تی تاوانه‌كه بخاته سه‌ر ئه‌ستۆی حكومه‌تی سووریای نوێ، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه و ئه‌سه‌د له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌تی مۆسكۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رگرتووه.
له بڵاوكراوه‌كه‌ی ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ هاتووه، ئه‌سه‌د له چێشتخانه‌یه‌كی مۆسكۆ خواردنی ژه‌هراوی پێده‌درێت و ئه‌مه‌ش دۆخی ته‌ندروستی تێك ده‌دات، به‌خێرایی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له براكانی و به‌رپرسێكی پێشووی حكومه‌ته‌كه‌ی خۆی ده‌گه‌یه‌نێته یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی مۆسكۆ و چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرێت و دۆخی ته‌ندروستی باشتر ده‌بێت و ده‌ینێرنه‌وه ماڵه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه یه‌كه‌م هه‌ره‌شه‌ی جیددی و مه‌ترسیداره له‌سه‌ر ئه‌سه‌د كه توانراوه به وردی پلانه‌كه جێبه‌جێ بكرێت.
ڕوانگه‌كه هۆكاری هه‌وڵی كوشتنی ئه‌سه‌دی به‌شێوه‌یه‌ك لێكداوه‌ته‌وه، كه ئه‌و لایه‌نه ئامانجییه‌تی تاوانه‌كه بخاته ئه‌ستۆی حكومه‌تی سووریا و هاوكات ڕوووخساری مۆسكۆ له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی به ناشرینی نیشان بدات.